ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

سپالێتی دوای سەرکەوتنە مەزنەکە : سەرنجمان تەنها لەسەر یاری دواترە!

لوچیانۆ سپالێتی داوا لە یاریزانەکانی دەکات لە خۆیان بایی نەبن و سەرنج لەدەست نەدەن پاش شکستهێنان بە ئەجاکس بە ئەنجامی ٦-١.

یانە ئیتاڵییەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایاب نیشان دەدات و لە خولی پاڵەوانەکان توانیوییەتی لە سێ یاری سەرەتا شکست بە رێنجەرز، لیڤەرپوول و ئەجاکس بهێنێت، ئەمە جگە لەوەی تەنها لەو سێ یارییەدا ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە.

سپالێتی لە بۆ سکای سپۆرت وتی ”

یارییەکی باش بوو، ئەوەی گرنگە ئاستی یاریزانەکان بوو. ئەگەر سەیری خولی ئیتاڵی بکەین ئەگەر ئەم هەفتەیە براوە نەبوواین بە ئاسانی چەند پلەیەک دەچووینە پاش لە ماوەی هەفتەیەک، گرنگە راستەوخۆ بیر لە یاری داهاتوو بکەینەوە و سەرنجمان لەدەست نەدەین و لەخۆمان بایی نەبین. یەکشەممە رووبەرووی کریمۆنسی دەبینەوە کە لە ئاستێکی باشدان و ئەمشەو ووزەی زۆرمان خەرج کرد، دەبێت خۆمان بۆ ئەو یارییە ئامادە بکەین”.

سەبارەت بە ئەنجامە نایابەکانی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ وتی “بەڵێ ئەنجامی گەورەمان هەبووە هەم بە ئاست و هەمیش بە گۆڵ. تیمەکەم تۆپی پێ یەکی مەزن ئەنجام دەدەن لە رێگەی فشاری بەردەوام و هەوڵدان بۆ تۆمارکردنی سەرجەم ئەو هەلانەی دروست دەبن بەرامبەر تیمی مێژوویی پاڵەوانێتییەکە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button