ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ئاڵۆنسۆ لە ئەڵمانیا بۆ راهێنەرایەتی داوا کراوە

یاریگا
خابی ئالۆنسۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بایەر لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئەڵمانیاکە لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانیەکە گفتوگۆیان کردووە و، دەیانەوێت وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو ناوبراو وەکو راهێنەری یانەکەی دیاری بکرێت.

کارگێری یانەی بایەر لیڤەرکۆزن بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە، دەیەوێت راهێنەرەکەی دووربخاتەوە.

Back to top button