ئاسیا

هۆکاری سەرەکی روداوەکەی ئێندەنوسیا ئاشکرا بوو

یاریگا
دوای روداوەکەی خولی پلە یەکی ئێندەنوسیا کە تێدا سەدان کەس بونە قوربانی، لێکۆلینەوەکان لەسەر روداوەکە بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە هێزە ئەمنیەکانی یاریگا هۆکاری سەرهەڵدانی گرژی و ئالۆزیەکان بونە و، لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت یەکێک لەو کەسانەی زۆر بە توندی لە هاندەرێک دەدات و هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی هاندەران توڕە بن و برژێنە ناو یاریگا.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەم وڵاتە فەرمانی کردووە لێکۆلینەوە لەگەڵ ئەو کەسەشدا بکرێت کە بەم شێوەیە مامەلەی لەگەڵ هاندەرەکە کردووە.

Back to top button