ئه‌وروپائیسپانیا

کۆرتوا لەوانەیە بەشداری کلاسیکۆ نەکات

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دیارنیە کەی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە.

سێرجیۆ ڤالێنتین رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکەی شاهانەکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەڵام خودی ئەویش ئاگاداری وادەی گەڕانەوەی نیە و تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی دیاری نەکراوە.

کۆرتوا دوێنێ لە راهێنانەکانی یانەکەی تووشی پێکان بوو و بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسونای لە گەڕی حەوتەمی لالیگا نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button