ئینگڵته‌را

گواردیۆلا باسی جیاوازی هالاند و مێسی دەکات

ئاستە بەرزەکەی ئێرلینگ هالاند هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە و گەیشتووەتە ئەوەی بە لیۆنێل مێسی بەراورد بکرێت.

پاش هاتریکەکەی شەوی رابردووی گۆڵکارە نەرویجییەکە، ئەو پرسە رووبەرووی گواردیۆلا کرایەوە  بەڵام پێپ بۆ فوتبۆڵ جۆی ئەو بەراوردەی رەتکردەوە و وتی” جیاوازییەکە ئەوەیە هالاند پێویستی بەوەیە هەموو تیمەکە هاوکاری بکات تاوەکو باش یاری بکات بەڵام مێسی توانای ئەوەی هەیە خۆی هەموو شتێک بکات”.

ئێرلینگ بۆ سێهەم یاری دوای یەک لە یاریگای ئیتیحاد هاتریکی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی بە جیاوازییەکی زۆر پێش سەرجەم گۆڵکارانی مێژووی تۆپی پێ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button