ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی ژمارەیەكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مایۆركا.

مایۆركا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش لە بەرژەوەندی یانەی میوان بە گۆڵێكی لیڤاندۆڤسكی كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان چاڤی لە كۆتا 18 یاریدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە لالیگا لە هیچ یاریەك تووشی شكست نەهاتووە ( 13 بردنەوە و 5 یەكسان بوون ).

بەوەش ژمارەكەی پێشووی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدریدی شكاند كە 17 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆیان تووشی شكست نەهاتبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button