یاریگا

فڕۆکەکەی مێسی و پاریس بووەتە کێشە بۆ ژینگە

یاریگا-لیۆنێل مێسی لەژێر رەخنەدایە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی فڕۆکە تایبەتییەکەی و پیسکردنی ژینگەی زەوی.

بابەتی زۆر بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەت لە جیهاندا  گفتوگۆی زۆری لەسەرە و چالاکوانانی بواری ژینگە  نیگەرانن لەوەی بۆ تەنها کەسێک رێگە دەدرێت فڕۆکەیەکی تایبەت بڕێکی زۆر کاربۆن بخاتە ژینگەوە.

رۆژنامەی لێ ئیکویک راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرایکردووە تەنها لە مانگی شەشەوە تا ئێستا، مێسی ٥٢ جار فڕۆکە تایبەتەکەی بەکارهێناوە و بەوەش زیاد لە ١٥٠٠ تەن کاربۆنی فڕێداوەتە ژینگە. لە کاتێکدا مرۆڤێکی ئاسایی ئەگەر ١٠٠ ساڵ بژی بە درێژایی تەمەنی نزیکەی ١٠٠ تەن کاربۆن ژینگە پیس دەکات.

هاوکات پاریس سان جێرمان، وەرزی رابردوو تەواوی یارییەکانی دەرەوەی یاریگای بە فڕۆکە هاتووچۆی کرد لە کاتێکدا بەشێک لە یانە رکابەرەکانیان تەنها چەند کاتژمێرێک بە شەمەندەر یاخود پاس دوورن لە یانەکەی خۆیان.

مانگی رابردوو گاڵتێی راهێنەر و کیلیان ئێمباپێ رەخنەباران کران کاتێک بە پێکەنینەوە پرسیاری ئەوەیان لێکرا بۆ هەمیشە بە فڕۆکە گەشت دەکەن وژینگە پیس دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button