ئیتاڵیا

ئینزاگی و چەند یاریزانێکی ئینتەر لەگەڵ ئەڵتراساکان کۆبوونەتەوە

یاریگا-سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان لەگەڵ چەند یاریزانێکی یانەکە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ گروپی هاندەرە سەرسەختەکانی ئینتەر ئەنجامداوە کە بە ئەڵتراس ناسراون.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، هاندەران داوای ئەم کۆبوونەوەیان کردبوو تاوەکو نیگەرانی خۆیان بگەیەننە یانەکە پاش سەرەتا خراپەکەی ئینتەر لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا. بەگوتەی سەرچاوەکە هاندەران زیاتر لۆمەی بەڕێوبەران و سەرۆکایەتی یانەکە دەکەن وەک لە راهێنەر و یاریزانان، لەگەڵ ئەوەشدا داوایان کردووە سبەینێ بە هەر نرخێک بێت لە رۆما ببەنەوە.

لە یاری لوتکەی خولی ئیتاڵیدا ئینتەرمیلان میوانداری رۆما دەکات، ئینتەر لە ٧ یاریدا تووشی سێ شکست بووە و ١٢ خاڵ هەیە، هەرچی رۆما یەک خاڵی زیاتری کۆکردووەتەوە و لە پلەکانی شەشەم و حەوتەم دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button