یاریگا
سپالێتی: ئەم دوو گۆڵە بۆ یادەوەری مەهسا ئەمینی و حەدیس نەجەفیین
یاریگا-لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەشێوازی خۆی رێزی لە خۆپیشاندان و قوربانیانی ئافرەتانی ئێران گرت.
سبەینێ ناپۆلی بەرمبەر تۆرینۆ یاری دەکات، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە سپالێتی دوو گوڵی بەدەستەوە بوو پاشان وتی “ئەمە بۆ یادەوەری مەهسا ئەمینی و حەدیس نەجەفین، پێویستە لەبیر نەکرێن”.
مەهسا ئەو کچە کوردەی رۆژهەڵات بوو کە لەسەر توند نەبەستنی لەچکەکەی ئەشکەنجە درا و گیانی لەدەستدا، حەدیسیش یەکێک بوو لە قوربانییەکانی خۆپیشاندەکان و هەردووکیان بوونە رەمزی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە.