ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەكەی تا ماوەیەكی درێژ نوێ بكاتەوە.

لە هاوینی 2019 میلیتاو لە پۆرتۆوە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كرد.

گرێبەستەكەی ئێستای میلیتاو لەگەڵ یانە شاهانەكە لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی میلیتاو تا ساڵی 2028 نوێ بكاتەوە.

هەروەها ئاشكراشیكرد: هەردوولا گەشتوونەتە ڕێككەوتن و چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی فەرمی دەكرێت لە یانەكەوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆ دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button