ئینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەنتۆنی گۆردن: نە من و نە هیچ یاریزانێک شایستەی ٦٠ملیۆن پاوەند نیە!

Captain Korek

ئەنتۆنی گۆردن ئەستێرەی یانەی ئێڤەرتۆن دەڵێت ئەو پارەیەی چێڵسی پێشکەشیکردووە بۆ گواستنەوەی شێتانەیە و هیچ کەس شایستەی ئەوە نیە.

چێڵسی ٦٠-٧٠ ملیۆنی پێشکەشکرد لە گواستنەوەی هاوینەدا بەڵام رەتکردایەوە، گۆردنی ٢١ ساڵ سەرەڕای بچووکی تەمەنی، ئەستێرەی یەکەمی ئێڤەرتۆنە لەم وەرزەدا و سەبارەت بە هەوڵەکانی چێڵسی وتی “پێم وایە ئەو خولەکەی کە بەرامبەر پارەیەکی لەو جۆرە روودەکەیتە یانەیەکی دیکە زۆر گرنگە لە خۆت بایی نەبیت و تەنها سەرنجت لەسەر ئەمڕۆ و بەیانی بێت نەک داهاتوو. ئەو پارەیەی لەم رۆژانەدا لە تۆپی پێ هەیە پێم وایە شێتانەیە و هیچ یاریزانێک شایستەی ئەو بڕە خەیاڵییە نیە، هەرچەندە نامەوێت لە خۆم کەمبکەمەوە. لە کۆتایشدا زۆر گرنگیم پێنەدا و نیازی رۆیشتنم نەبوو”.

گۆردن لەم وەرزەدا خاوەنی دوو گۆڵە پاش ٧هەفتە، لە کاتێکدا وەرزی رابردوو لە ٣٥ یاریدا ٤ گۆڵی هەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button