ئهڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
دیاو: کڵۆپ نرخی مانێی نەدەزانیت
سەلیف دیاو ناوەڕاستکاری پێشووی لیڤەرپوول دەڵێت سادیۆ مانێ نیگەران و بێ هیوایە لە یۆرگن کڵۆپ و ئەوە هۆکاری رۆیشتنی بوو بۆ بایەرن.
دیاو کە هاونیشتیمانی مانێ یە، بۆ لیڤەرپوول ئیکۆ وتی “ئەو چەند ساڵیک لە لیڤەرپوولە و گەیشتە ئەو بڕوایەی وەک پێویست نرخی نازانن و خۆشیان ناوێت و بێ هیوا بوو، مەبەستم لە هاندەران نیە بەڵکو مەبەستم لە راهێنەرە، هەمووان نەیاندەبینی کە مانێ چەند هەوڵ دەدات و خۆی ماندوو دەکات لە پێناو یانەکە”.
سادیۆ هاوینی ئەمساڵ لە گواستنەوەیەکی چاوەڕواننەکراودا بە ٣٥ ملیۆن پاوەند فرۆشرا بە بایەرن، تا ئێستا نە لیڤەرپوول جێگەی ئەو یاریزانەی پێ پڕکراوەتەوە و نە خودی ئەستێرە ئەفریقییەکەش توانیوییەتی ئاستێکی باش لەگەڵ بایەرن نیشان بدات.