ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

فیفا بەرامبەر پێکانەکەی ئاراوخۆ قەرەبووی بارسێلۆنا دەکاتەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ “ فیفا “ بەهۆی پێکانەکەی رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری ئۆرگوایی، رۆژانە زیاتر لە 20 هەزار یۆرۆ قەرەبووی ئەو یانەیە دەکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە یاساکانی فیفادا هاتووە، یاریزانێکی هەر یانەیەک لە یارییەکانی رۆژی فیفا تووشی پێکان بێت، ئەوان بە پارە قەرەبووی یانەکان دەکەنەوە، بۆیە فیفا بەهۆی پێکانی بەرگریکارە ئۆرگواییەکە رۆژانە قەرەبووی بلاوگرانا دەکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، فیفا بۆ هەر رۆژێک 20.483 یۆرۆ وەکو قەرەبوو دەداتە بارسێلۆنا، بۆ یەک مانگ دەکاتە 613.740 هەزار یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button