ئینگڵته‌رامۆندیال

ساوزگەیت: من راهێنەرێکی گونجاوم بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

Captain Korek

گاریس ساوزگەیت گومانی لەوە نیە کە پێویستە خۆی سەرکردایەتی ئینگلتەرا بکات لە جامی جیهانی.

ساوزگەیت لەژێر فشارێکی زۆردایە بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی ئینگلتەرا لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا نیشانی دەدات و دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئیتاڵیا بەفەرمی دابەزین بۆ پلە دوو.

سەبارەت بەو باسە ناوبراو بۆ رۆژنامەوانان وتی “پێم وایە من کەسێکی گونجاوم بۆ سەرکردایەتییان لە جامی جیهانی، پێم وایە دۆخەکە جێگیرترە بەو جۆرە بە بێ هیچ گومانێک. پێم وانیە ئاستمان بەرامبەر ئیتاڵیا زۆر خراپ بوو بێت، یاریزانە لاوەکان زۆر فێردەبن لەم یارییانە، جاران لە یارییە دۆستانەکان بەرامبەر تیمی لاواز یاریمان دەکرد و کاتێک دەگەشتینە پاڵەوانێتییەکی فەرمی یەکەمجار بوو رووبەرووی هەڵبژاردەی گەورە ببینەوە و ئاگاداری کەم و کوڕتییەکانمان نەبووین، بەڵام ئێستا بە باشی هەڵەکانمان دەزانین و چۆن پێویستە خۆمان باشتر بکەین”.

پێنج یارییە دوای یەک، ئینگلتەرا تامی بردنەوەی نەکردووە و تەنها یەک گۆڵیشی هەیە، ئەویش بە لێدانی سزا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button