ئه‌وروپائیسپانیا

پزیشکێک باس لە پێکانەکەی کوندێ و ئاراوخۆ دەکات

یاریگا
فێران ئابات، پزیشکی ئیسپانی باس لە جۆر و وادەی چارەسەری پێکانەی کوندێ و ئاراوخۆ هەردوو یاریزانی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

پزیشکە ئیسپانیەکە بڵاویکردووەتەوە، بەگشتی چارەسەری پێکانەکەی بەرگریکارە فەرەنسیەکە شەش هەفتە دەخایەنێت، بەڵام بەو پێیەی برینەکەی زۆر نیە، دەتوانرێت ماوەی چارەسەرکردنەکە بۆ چوار هەفتەدا تەواو بکرێت.

فێران ئابات لەبارەی پێکانەکەی ئاراوخۆش دەڵێت “ بەپێی بەیاننامەکەی یانەی بارسێلۆنا، ئەو یاریزانە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، ئەمەش مانای ئەوەیە یاریزانە ئۆرگواییەکە بەشداری مۆندیال نەکات.

Back to top button