ئیسپانیافه‌ڕه‌نسا

تیباس بۆ خلێفی: ئێوە یانەی نەوت و غازن

Captain Korek

خافیێر تیباس سەرۆکی تۆپی پێی ئیسپانیا وەڵامی ناسڕ خلێفی دەداتەوە لەسەر ئەو قسانەی بەرامبەر بارسێلۆنا کردبووی.

خلێفی پێشتر رەخنەی لە بارسا گرتبوو، بەوەی سەرباری ئەوەی قەرزارە بەشێوەیەکی ناروون پارەیەکی زۆری هێناوەتە یانەکە و  چەندین یاریزانی کڕیووە ئەمەش خراپی بەڕێوەبردن و بێ سەروبەرییە لە یانەکەدا.

تیباس لە تویتەر وەڵامی سەرۆکە خلیجییەکەی دایەوە و وتی “شتەکە نا روون نیە، بارسێلۆنا بەشێک لە موڵکەکانی فرۆشتووە بۆ قەرەبووی زیانەکان بەڵام لە پاریس ئێوە چی دەکەن ؟ هەر کاتێک پارەتان بوێت دەچن غازەکە دەکەنەوە، لە تۆپی پێی تەندروست پێویستە پارەی ئەوە بدەیت کە قەرزاریت، ئەی وا نیە؟”.

ئەمە یەکەمجار نیە خلێفی و تیباس قسە بە یەکتر دەڵێن و پێشتریش خلێفی لالیگای بە خولێکی مردوو ناو بردبوو، تیباس یش داوای کردبوو لێکۆڵینەوەی لێبکرێت کە چۆن یاساکانی یاری خاوێن ئەو ناگرنەوە و بێ باکانە پارە خەرج دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button