ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ساو پاولۆ داوای بەشی خۆی لە مان یونایتد دەکات لە گواستنەوەی ئەنتۆنی

یاریگا-یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی داوا لە مانچێستەر یونایتد دەکات ١٧ ملیۆن یۆرۆیان بۆ بنێرن وەکو بەشی خۆیان لە گواستنەوەی ئەنتۆنی.

ئەنتۆنی بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئەجاکسەوە گوێزرایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، بەڵام ئەجاکس کاتێک ئەو یاریزانەی لە ساو پاولۆوە گواستەوە بەندێک لە گرێبەستەکەیدایە کە دەبێت بەشێک لە بڕە پارەی گواستنەوەکەی بۆ ئەوان دەبێت لە کاتی فرۆشتنەوەیدا.

بەگوێرەی خۆرخی نیکۆڵا، ساو پاولۆ داوای پارەکەی لە ئەجاکس کردووە بەڵام ئەوان پێیان وتوون هێشتا مانچێستەر یونایتد بۆی نەناردوون، ئەمەش وایکردووە ساو پاولۆ راستەوخۆ پەیوەندی بە مانچستەرەوە بکات و ئاگادارییان بکاتەوە کە پێویست لە دوو هەفتەی داهاتوو دا بینێرن بە پێچەوانەوە رێگەی یاسایی دەگرنە بەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button