ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی ماینان راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا-مایک ماینان گۆڵپارێزی یەکەمی ئەیسی میلان بۆ ماوەی دوو تا سێ هەفتە دوور دەکەوێتەوە.

بەگوێرەی لێ پاریسیان، ماینان لە یارییەکەی بەرامبەر نەمسا ئازاری پێگەیشتووە و پشکنینەکانیش دەریان خستووە ناوبراو تووشی پێکانی “پوز” بووە، وە چاوەڕواندەکرێت دوو بۆ سێ هەفتە دووربکەوێتەوە.

ماینان لە پێکهاتەی سەرەکی فەڕەنسا بوو بەهۆی پێکانی هیوگۆ لۆریس بەڵام ئەویش پێککرا بەر لە کەمتر لە دوو مانگ پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی.

دۆخەکە لە میلان خراپترە چونکە تاتاروشانوی گۆڵپارێزی دووهەم ناوی لە لیستی یانەکەدا نیە بۆ خولی پاڵەوانەکان و تاکە گۆڵپارێزی بەردەست ئەنتۆنیۆ میرانتێ دەبێت کە تەمەنی گەیشتۆتە ٣٩ ساڵ  ولە مانگی پێنجی ساڵی رابردووەوە هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button