ئه‌مریکامۆندیال

چیچاریتۆ بەشدارنابێت لە جامی جیهانی

خافیێر هێرناندێز ناسراو بە چیچاریتۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناکرێت بۆ یارییەکانی جامی جیهانی قەتەڕ.

هێرشبەرە بە ئەزموونەکە نابێتە یەکیک لەو سێ هێرشبەرەی تاتا مارتینۆی راهێنەری مەکسیک بانگهێشتیان دەکات ئەمەش بە گوتەی خودی راهێنەرەکە.

تاتا بۆ ئی ئێس پین ئێن وتی “سەبارەت بە چیچاریتۆ، زۆر بە راشکانەوە بەنیازین هێرشبەری دیکە بانگهێشت بکەین، ئەو ٢٦ یاریزانەی هەڵدەبژیردرێن دەبێت ئەوانە بن کە نزیکن لە یاریکردنی ئێمە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە هێرشبەرەکانی مەکسیک لە ئێستادا بریتین لە لە راول خیمینێز، رۆجیلیۆ فونیس مۆری، هێنری مارتن و سانتیاگۆ خیمینێز بەڵام یەکیک لەو چوارەش دوور دەخرێتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button