ئینگلتەرا

ئێریک دایەر رێگە بە خێزانەکەی نادات ئامادەی یارییەکانی دەرەوەی خاکی خۆیان بێت

ئێریک دایەر دەڵێت  سوکایەتی و هێرشی هاندەران بووەتە هۆکاری ئەوەی چیتر رێگە بە خێزان و ماڵباتەکەی نادات ئامادەی ئەو یارییانە بن کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیانە.

لە ٢٠٢٠دا دایەر چوار یاری سڕکرا کاتێک چووە نێو هاندەران بۆ پاراستنی براکەی لە سوکایەتی و هەڕەشەی هاندەرانی تیمی بەرامبەر. دایەر ئێستا لە کامپی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و لەوبارەیەوە بۆ میرۆر وتی “ئێستا توندوتیژی هاندەران زۆر خراپتر بووە و بۆ من کێشەیەکی گەورەیە، مانگی رابردوو لە یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی، هاوڕێ و خێزانەکەم رووبەرووی کێشەبوونەوە لە نێو یاریگا. ناتوانم لەسەر ئەو باسەش زۆر قسە بکەم چونکە جاری پێشوو راگیرام و رەنگە دووبارە سزا بدرێم بەڵام پەشیمان نیم و  ئامادەم دووبارەی بکەمەوە ئەگەر خێزانەکە، هاوڕێیەک یان هاوتیمێکم کێشەی بۆ دروست بکرێت، من کەسێکی دڵسۆزم. ئێستا رێگە بە دایکم و خێزانەکەم نادەم ئامادەی یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆمان ببن چونکە دەبێتە هەمیشە دڵم لای ئەوان بێت”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button