ئیتاڵیا

گازیتا: بۆنوچی بەهۆی لێدوانێکی دوورخرایەوە

یاریگا-رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت بەشداری نەکردن بە لیۆناردۆ بۆنوچی کاپتن لە یارییەکەی بەرامبەر مۆنزا بەهۆی لێدوانێکی ئەو یاریزانە بووە.

بۆنوچی لەسەر کورسی یەدەگ بوو لەو یارییەی ٠-١ دۆڕان بە مۆنزا، پاش یارییەکەش مارکۆ لاندوچی راهێنەری یاریدەدەر وتبووی “بە هۆکارێکی تەکنیکی” یاری پێنەکراوە. بەڵام بەگوێرەی گازیتا باسەکە شتێکی دیکەیە

بۆنوچی پاش شکستەکەی بەرامبەر بەنفیکا لە خولی پاڵەوانەکان وتبووی

“نیگەرانم لە دۆخی یانەکە، چیتر هی شاردنەوە نیە کە فێربووین یارییەکان بدۆڕێنین و ناشزانین بۆ روودەدەن بەڵام بەردەوام دووبارە دەبنەوە”.

یەکەم جار نیە لیۆناردۆ بەهۆی قسەکانی دەبێتە شەڕی لەگەڵ ئالێگری و پێشتریش لە ٢٠١٧ هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە و هاوینەکەی ئەو یاریزانە روویکردە میلان بەڵام دواتر گەڕایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button