ئه‌وروپائیسپانیا

ئاسێنسیۆ: بەهیچ شێوەیەک بیرم لە بارسێلۆنا نەکردووەتەوە

یاریگا-
مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەڵامی دەنگۆی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەداتەوە.

هێرشبەرەکەی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆ کۆپی وڵاتەکەی سەبارەت بە دەنگۆکانی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بلاوگرانا دەڵێت “ مافی خۆمە سەرەتای ساڵی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی دیکە بکەم، بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە گرێبەستەکەم لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکەم “.

ئاسێنسیۆ تەنها ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە و تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button