ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسكی: چاوەڕوانی ئەو هەڵسوكەوتەی هاندەرانی بارسێلۆنام نەدەكرد

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانە كەتەلۆنیەكەوە.

لیڤاندۆڤسکی تەمەن 34 ساڵ، لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد، لە ڕیزەكانی یانەی بایرن میونشنەوە، بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ.

لیڤا لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاماژەی پێکردووە، وتی: لە یەکەم ڕۆژەکانی بارسێلۆناوە هەستم کرد لە شوێنی گونجاو و لە کاتێکی گونجاودام.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شانازی دەکەم کە لە بارسێلۆنام، چاوەڕێم نەدەکرد هاندەران بەو خێراییە ناوی من لە كامپنۆودا بڵێنەوە، هەموو ئەمانە وا دەکات هەست بکەم كە ماوەیەکی زۆرە لێرەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “من ئێستا باشتر بە ئیسپانی قسە دەکەم و دەتوانم خۆم داوای خواردن بکەم، فێری کولتوور و شارەکە ببم و ڕۆژانە خۆم لەگەڵ ژیانی ئێرەدا بگونجێنم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button