ئه‌وروپائیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت ئاسێنسیۆ بگوازێتەوە ریزەکانی

Captain Korek

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، چاوی لەوەیە هاوینی داهاتوو مارکۆ ئاسێنسیۆ هێرشبەری ریال مەدرید بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی موندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا چاوی لە گواستنەوەی هێرشبەرەکەی مێرنگیە و، دەیانەوێت لە رێگەی خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە رازی بکەن، هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

ئاسێنسیۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەوا دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button