ئه‌وروپافه‌ره‌نسامۆندیال

دێشامپ مەرجی بانگهێشتکردنی پۆگبا بۆ مۆندیال ئاشکرا دەکات

یاریگا
دیدیێ دێشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا مەرجی بانگهێشتکردنی پۆل پۆگبا بۆ مۆندیالی قەتەر ئاشکرا دەکات.

راهێنەرەکەی کەلەشێرەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی Telefoot دەڵێت “ پۆگبا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بە خێرایی بگەڕێتەوە و، ئەو بە باشی راهێنان دەکات، بەڵام من کاتێک بانگهێشتی دەکەم بۆ مۆندیال، ئەگەر بە تەواوەتی ئامادەبێت “.

پۆگبا ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دوورکەوتووە و، پێشبینی دەکرێت دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی مۆندیال بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button