ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مارکۆ رۆیس تووشی پێکانێکی قورس بووە

یاریگا
مارکۆ رۆیس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆند تووشی پێکانێکی قورس بووە و لەوانەیە بەشداری مۆندیالی قەتەر نەکات.

ناوەراستکارەکەی زەردەوالەکان لە یاری ئەمڕۆی یانەکەی بەرامبەر شالکە، لە پاژنەی قاچی تووشی پێکانێکی قورس بوو و، بەم هۆیەوە نەیتوانی لە یاری کردن بەردەوام بێت و، دوای یارییەکەش سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە لەوانەیە بەشداری مۆندیال نەکات.

مۆندیالی قەتەر 64 رۆژی دیکە دەست پێدەکات و، رۆژنامەی لیکیپی ئەڵمانیش بڵاویکردووەتەوە، ئەو پێکانەی رۆیس پێویستی بە پشووەکی زۆر هەیە، هەربۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشداری ئەم پاڵەوانتیە ناکات.

Back to top button