ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

لازیۆ قەرەبووی پارەی بلیتی هاندەرانی دەکاتەوە

Captain Korek

یاریگا-یانەی لازیۆ رایگەیاند ئەو هاندەرانی لە یارییەکەی میدتیلاند ئامادەبوون پارەی بلیتەکانیان وەردەگرنەوە.

٢٢٥ هاندەری لازیۆ گەشتییان کرد بۆ نەرویج تاوەکو لە یاری  یۆرۆلیگ بەرامبەر میدتیلاند ئامادەبن بۆ پشتیوانی یانەکەیان بەڵام لەو یارییەدا دوور لە چاوەڕوانییەکان ١-٥ تووشی شکستێکی قورس هاتن.

لازیۆ جگە لە قەرەبووی دارایی، هەروەها بە ناوی یانەکە و یاریزانەکان داوای لێبوردنی لە هاندەرانی کرد.

شکستەکەی خاکی نەرویج، گەورەترین دۆڕانی ئەورووپی بوو لە دوو دەیەی رابردوو دا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button