ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیوس پەیامێکی بڵاوکردەوە

کەیسی سوکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیوس جونیۆر تا دێت کاردانەوەی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنیت.

ئەمڕۆش ئەو یاریزانە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “تا ئەو کاتەی رەنگی پێستم لە رووناکی چاوەکانم گرنگتر بێت ئێمە لە جەنگداین. دەڵێن دڵخۆشی تۆ بێزارەکەرە، دڵخۆشی کەسێکی سەرکەوتوویی رەشپێستی بەڕازیلی بێزارکەرترە بەڵام حەزی من بۆ بردنەوە، پێکەنینەکەم و رووناکی چاوەکانم زۆر لەوە گەورە ترە. من قوربانی رەگەزپەرستیم بەڵام ئەمە شتێکی تازە نیە، چەند هەفتەیەکە سەماکەی من وەک تاوان دەبینن، سەمایەک کە هی من نیە، هی رۆناڵدینهۆ، نێیمار، پاکێتا، گریزمان ، جواو فیلیکس و ماتیوس کونیایە. ئەوان ئەستێرەی سامبا و نموونەی نیشاندانی جیاوازی کلتوریین لە جیهاندا. رێزی بگرە و قبوڵی بکە چونکە من ناوەستم لە سەما کردن”.

تا دێت پشتیوانییەکان بۆ ڤینی زیاتر دەبن و تەنها لە وڵاتەکەی هەریەک لە نێیمار، رۆناڵدۆ، پێلێ و زۆرینەی ئەستێرە بەڕازیلییەکان و هەروەها هاوتیمەکانی بە پەیامی بەردەوام بە لە سەما کردن پشتیوانی ئەو یاریزانە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button