تێنسگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

بەپەلە: رۆجێر فێدرێر وازهێنانی لە تێنس راگەیاند

یاریگا-رۆجێر فێدرێر تێنسزانی بەناوبانگی سویسری، بەفەرمی لە پەیامێکدا وازهێنانی لە یاری تێنس راگەیاند.

لە پەیاممەکەی رۆجێر هاتووە ” زۆر هەوڵمدا بگەڕێمەوە رکابەرییەکانی تێنس بەڵام چیتر جەستەم رێگەم پێنادات و سێ ساڵە لە پێکان و نەشتەرگەریدام بەڵام تێنس زۆر بەخشندە بووە لەگەڵ مندا و زیاد لە ١٥٠٠ یاریم ئەنجامداوە و تەمەنم گەیشتووەتە ٤١ ساڵ و ٢٤ ساڵە بەردەوام یاری دەکەم. مانگی داهاتوو لە لەندەن کۆتا پاڵەوانێتی فەرمی من دەبێت، پاش ئەوە تێنس ئەنجام دەدەم بەڵام لە دەرەوەی پاڵەوانێتییە فەرمییەکان”.

ناوبراو وتیشی “سوپاسی هاندەران و راهێنەران و خێزانەکەم دەکەم، هەروەها ئەو رکابەرانەی وای لە من کرد ببمە یاریزانێکی باشتر و هەمیشە یەکترمان رادەکێشا زیاتر هەوڵبدەین”.

رۆجێر ٢٠ ناسناوی گراند سلامی بردووەتەوە و ٣١ جار گەیشتووەتە  یاری کۆتایی. تەنها نۆڤاک جۆکۆڤیج و رافایل نادال خاوەنی ناسناوی زیاترن.

بابەتی زیاتر

Back to top button