ئیتاڵیائینگڵتهرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
رەنگە ئارسەر مێلۆ بدرێتەوە بە یوڤێنتۆس

یاریگا-ئارسەر مێلۆ لە لیڤەرپوول جێگەی نابێتەوە سەرەڕای ئەوەی تەنها دوو هەفتەیە پەیوەندیکردووە بە یانە ئینگلیزییەکان.
بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، لیڤەرپوول دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکە بداتەوە بە یۆڤی و لەبری ئەوە ناوەڕاستکارێکی گەورە بهێنێتە یانەکەی.
ئارسەر تا ئێستا تەنها ١٣ خولەک یاری کردووە ئەویش لە شکستەکەی بەرامبەر ناپۆلی هات کە ١-٤ دۆڕان.
گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ لیڤەرپوول پاش ئەوە هات ئالێگری راهێنەری یۆڤی بە تەواوی لە پێکهاتەی یانەکەی دووریخستەوە و لیڤەرپوولیش ئامادەیی دەربڕی بە خواستن تا کۆتایی وەرز بیباتە ریزەکانی.