ئه‌وروپائیسپانیا

ڕافینها هۆكاری ڕەتكردنەوەی چێڵسی ئاشكرا دەكات

یاریگا-

ڕافینها ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا هۆكاری ڕەتكردنەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرا دەكات لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرت ڕافینها ووتی: بەڵێ ئۆفەری چێڵسیم ڕەتكردەوە ، چونكە خەونی من پۆشینی درێسی بارسێلۆنا بوو.

هەروەها ووتیشی: بارسێلۆنا تاكە یانەیە كە لە منداڵیەوە هاندەری بم ، لەو كاتەی ڕۆناڵدینهۆ چوویە یانەكە ، بەچوونی ئەو زیاترم دەربارەی یانەكە زانی و دەمویست ببم بە بەشێك لەو یانەیە.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەو خەونە و ئەو ئاوات و خواستانە گەورەترن لە هەر ئۆفەرێكی دیكە ، تەنانەت ئەگەر لە ڕووی مادیشەوە زیاتر بێت.

چێڵسی نزیك بوو لە گواستنەوەی ڕافینها ، بەڵام بارسێلۆنا هاتە ناو و گرێبەستەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ هێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button