ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

وادەی دوورکەوتنەوەی پۆگبا لە یاریگاکان ئاشكرا بوو

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە نەشتەرگەری بۆ کرا و بەم هۆیەوە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

پرۆفیسۆر رۆبێرتۆ رۆسی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی گووتی ” لەگەڵ تیمی پزیشکی یانەی یۆڤێنتوس بڕیارماندا نەشتەرگەری بۆ ئەو یاریزانە بکەین، بۆیە چاوەڕێ دەکەین ئەو یاریزانە نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و، دوای ئەو وادەیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، ئینجا بڕیاری گەڕانەوەی بۆ دەدەین ”.

رۆژنامە فەرەنسیەکە بڵاویکردووەتەوە بەم شێوەیە بێت پۆگبا ئەستەمە بەشداری مۆندیالی قەتەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button