ئه‌وروپائیتاڵیا

پۆگبا نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجامدرا

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رایگەیاند، پۆل پۆگبا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی فەرەنسی یانەكەیان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە ئەژنۆی بۆ ئەنجامدراوە.

پۆگبا پێش دەستپێکردنی وەرز لە ماوەی ئامادەکارییەکانیدا پێکانی هەبوو، یاریزانەکە و یانەکە و هەڵبژاردەی فەرەنسا رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەبری نەشتەرگەری، ماوەیەک چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی دەرفەتی بەشداریکردن لە مۆندیالی 2022 لەدەست نەدات.

بەڵام چەند هەواڵێک پشتڕاستیان کردەوە کە پۆگبا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، دوای ئەوەی چارەسەرەکە بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری شکستی هێنا.

یوڤێنتوس لە بەیاننامەیەكدا كە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە رایگەیاند: نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی راستی پۆل پۆگبا ئەنجامدرا، هەروەها نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بوو.

یانە ئیتاڵیەكە ماوەی دوورکەوتنەوەی پۆگبای لە یاریگاکان ئاشکرا نەکرد، بەڵام “سکای سپۆرت ئیتاڵیا” بڵاویکردەوە، لەوانەیە دوای 6 هەفتە بگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button