ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

پۆگبا پشتگیری براکەی دەکات

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی رایدەگەینێت براکەی لەژێر فشار هەڕەشەی لێدەکات.

ماڵپەری فرانس ئینفۆ بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی خانمە پیرەکە دوای ئەوەی براکەی چەند پەیامێکی بڵاوکردەوە، لەلایەن پۆلیس بانگهێشتکرا و لێکۆلینەوەی لەگەڵدا کرا و لەکاتی لێکۆلینەوە پشتگیری براکەی کردووە و گوتوویەتی براکەی لەژێر فشار ئەو قسانە دەکات.

پۆگبا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە پۆلیسی گوتووە هیچ کاتێک جادوی لە کلیان ئێمباپێ هاونیشتیمانی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button