ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند ژمارەیەكی مێژووی كرد بە ناوی خۆیەوە

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی مێژووی كرد بە ناوی خۆیەوە.

مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری نۆتینگهامی كرد و یاریەكەشی بە شەش گۆڵی خاوێن لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە گێمی یەكەمدا هالاند توانی هاتریك تۆمار بكات لە خولەكەكانی 12,23,38.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هالاند یەكەم یاریزانە لە مێژووی پریمەرلیگدا بتوانێت 9 گۆڵ لە پێنج یاری سەرەتای خولەكەدا تۆمار بكات ، پێش میكی كوین و سێرجیۆ ئەگوێرۆ كەوت كە هەشت گۆڵیان تۆمار كردبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button