عێراقکۆپا ئەمریکا

چارەنوسی یاریەکەی دهۆك یەکلا کرایەوە

دوای ئەوەی بە هۆی نالە باری بارودۆخی شاری بەغداد دوێنێ شەو شاندی یانەی دهۆك گەڕایەوە شاری دهۆك، کەمێک لە مەوبەر یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاری کۆتایی لە سەر یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە خولی نایابی عێڕاقیدا.

یانەی دهۆك بڕیار بوو ڕۆژی پێنج شەممە بەرامبەر یانەی ناسڕیە یاری بکات و دواتر ڕۆژی 8ـی مانگی داهاتوو براوەیان بەرامبەر یانەی ئەمانەی بەغداد یاری بکات بۆ گەیشتن بە ڕیزی نایابی عێڕاق بەڵام بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییەی چەند شارێکی عێڕاق یاریەکە دواخرا، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق بڕیاریدا یاری نێوان دهۆك و ناسڕیە ڕۆژی 5ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای مەدینە لە شاری بەغداد ئەنجامبدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button