ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا هۆکاری مۆر بوونی ژێر چاوی ئاشکرا دەکات

یاریگا
لە یارییەکەی نێوان بارسێلۆنا و ریال ڤایادۆلید لە گەڕی چوارەمی لالیگا خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا بووە جێگەی سەرنجی میدیاکان، کاتێک چاویلکەکەی لابرد و مۆر بوونی ژێر چاوی بە دیار کەوت.

دوای یارییەکە سەرۆکی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی باسی لە هۆکاری مۆر بوونی ژێر چاوەکەی کرد و گووتی لە ماڵەوە وای بەسەر هاتووە، بەڵام ئامادەنەبوو زانیاری زیاتر باس بکات.

لەو یارییە بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی 4-0 لە ریال ڤایادۆلید بباتەوە، کە دوو گۆڵی یارییەکە رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی تۆماری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button