خوله‌کانی دیکە

دی یۆنگ و دیپای گەشتی لەندەن دەکەن

یاریگا
فرانکی دی یۆنگ و مێمفیس دیپای هەردوو یاریزانە هۆڵەندیەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گەشتی لەندەن پایتەختی بەریتانیا دەکەن بە مەبەستی پشوو وەرگرتن.

ساموئێل مارسدێن لە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یاریزانانی بلاوگرانا لە پشوودان و هەردوو یاریزانەکەی ئەو یانەیەش بە دەرفەتیان زانیوە پشووەکانیان لە شاری لەندەن بەسەر بەرن و بەم بۆنەیەش گەشتی ئەو شارە دەکەن و هیچ پەیوەندیەک بە پرۆژەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکانی ئەو وڵاتە نیە.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە دی یۆنگ بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت، دوای ئەوەی رەزامەندی پیشاندا مووچەکەی کەم بکاتەوە.

Back to top button