کۆپا ئەمریکا

دانی ئالڤێش دوو بۆندی ئەوروپی پێشکەش دەکرێت

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی لەم ڕۆژانەی دواییدا بڵاویان کردەوە، دانی ئالڤێش، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دوو بۆندی ئەوروپیانەی پێشکەش کراوە ئەوەش لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی کە لە جامی کوبا ئەمەریکا پێشکەشی کرد
دانی ئالڤێش بە باشترین یاریزانی کۆپا ئەمەریکا دانرا ئەویش دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بە نازناوەکە لەسەر حسابی پێرۆ
چەند ڕۆژنامەیەکی بەڕازیلیش باسیان لە پێشکەش کردنی ئەو دوو بۆندە ئەوروپیەیان کرد بێ ئەوەی ناوی یانەکان بدرکێنێت کە وا بڕیارە ئەم یاریزانە خاوەن ٣٦ ساڵە هەڵیبژێرێت
ماڵپەری دەیلی مەیلی ڕایگەیاند، دەکرێت یەکێک لەو یانانەی خۆازیارە بە گرێبەست لەگەڵ ئالڤێش یانەی مان سیتی بێت ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هاوڕێتیەی گوردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی هەیەتی لەگەڵ ئالڤێش دا بەڵام تا ئێستا نازانرێت کە وایە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button