ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی: راسپادۆری بۆ ناپۆلی
یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بەفەرمی گواستنەوەی جیاکۆمۆ راسپادۆری ئەستێرەی ساسۆلۆی راگەیاند.
ماوەیەکی زۆرە ناپۆلی کار لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکات و سەرەنجام ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیەندرا.
گواستننەوەکە بە خواستنە بۆ یەک وەرز بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی بەرامبەر بە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ. دەشێت بگاتە ٣٠ ملیۆن بەپێی گۆڵ و ئەسیست و گەیشتن بە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو.
راسپادۆری هێرشبەرە و دەرچووی ئەکادیمیای ساسۆلۆیە و براوەی یۆرۆ بوو لەگەڵ ئیتاڵیا.