ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسكی دزی لێكراوە لە بارسێلۆنا

یاریگا-

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بارەگای مەشقەكانی یانە كەتەلۆنییەكە لە كاتی چونە ناو ئۆتۆمبیلەكەیەوە دزی لێ كراوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، لەکاتێکدا رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی چووە ناو بارەگای مەشقەکانی بارسێلۆنا، جامی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە بەمەبەستی واژۆكردن لەگەڵ بەشێک لە هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە.

لەو كاتەدا کەسێک کاتژمێرە گرانبەهاكەی دزی کە نرخەکەی نزیکەی ٧٠ هەزار یۆرۆیە.

پۆلیسی ئیسپانیا هەر زوو توانیویانە دزەكە لە پاركێكدا بگرن و كاتژمێرەكە بگەڕێننەوە.

لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی ئەمساڵدا بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانە كەتەلۆنییەكەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button