ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گرانترین یاریزانی مێژووی تۆتنهام نزیکە لە ناپۆلی

یاریگا-یانەی ناپۆلی زۆر نزیکە لە گواستنەوەی تانگۆی ندۆمبێڵی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئینتەرمیلان.

یاریزانە فەڕەنسییەکە بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ روویکردە سپێرز بەڵام هەرگیز ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد کە چاوەڕواندەکرا، وەرزی رابردووش بە خواستن گەڕایەوە لیۆن بەڵام ئەمە هیچی لە دۆخەکە نەگۆڕی و ناوبراو لە پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دا نیە.

بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆ، تۆتنهام و ناپۆلی رێککەوتوون کە ندۆمبێڵی بە خواستن بۆ وەرزێک بەرامبەر بە یەک ملیۆن یۆرۆ بچێتە یانە ئیتاڵییەکە، هەروەها ناپۆلی مافی کڕینەوەی هەمیشەیی دەبێت بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ.

ناپۆلی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ  پڕکردنەوەی جێگەی ئەو یاریزانانەی یانەکەیان جێهێشت لە نێویاندا هەردوو ئەستێرە ئینسینی و مێرتێنس، هەروەها ئەگەری رۆیشتنی فابیان رویز بەهێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button