ئه‌وروپائیسپانیا

” زیاتر لە پێنج یانە داوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن ”

یاریگا
ئیدۆ ئاگیرێ رۆژنامەنوسی ئیسپانی و هاوڕێ نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتد ئاشکرای دەکات، پێنج بۆ شەش یانە ئۆفەریان پێشکەش بەم یاریزانە کردووە.

رۆژنامەنوسی ئیسپانیەکە لە بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆ دەڵێت ” دۆن لە هەواڵە نادروستەکانی کە لەسەر چارەنوسی بڵاودەکرێتەوە دڵگرانە، ئەو یاریزانە هیچ کات نەیویستووە یاری بۆ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات و هەموو ئەو دەنگۆیانەش دوورن لە راستی کە باس لە هەوڵەکانی لە پێناو لەبەر کردنی درێسی رۆخێ بلانکۆس دەکەن.

ئاگیرێ بڵاویشی کردەوە لەم هاوینە رۆناڵدۆ ئۆفەری زۆری بەردەستن، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button