ئه‌وروپائینگلتەرا

گەورە بازرگانێک دەیەوێت مانچێستەر یونایتد لە دۆخە خراپەکەی رزگاری بکات

یاریگا
لە ساڵی 2005 بە دواوە بنەماڵەی گلایزەری ئەمریکی خاوەنداریەتی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکەن و زۆربەی هاندەرانی یانەکەش لە سیاسەتەکانیان رازی نین، بۆیە دەنگۆیەک هەیە ئیلۆن ماسک گەورە سەرمایەداری ئەمریکی بیەوێت ئەو یانەیە بکڕێتەوە.

ئیلۆن ماسک سەرمایەداری ئەمریکی لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دەیەوێت یانە ئینگلیزیەکە بکڕێتەوە، هەرچەندە ناوبراو هیچ ئاماژەیەکی دیکەی نەکردووە، بەڵام پیدەچێت هاندەرانی شەیتانە سوورەکان ئەم هەواڵەیان پێخۆش بێت. بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک هەواڵەکە لەلایەن خودی ئەو کەسەوە رەتکرایەوە.

مان یو لە دوای وازهێنانی سێر ئالێکس فێرگسۆنەوە نەیتوانیوە رکابەرێکی باش بێت لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بە هاتنی سەرمایەدارە ئەمریکیەکە گۆڕانکاری زۆر بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button