ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی ئۆفەرەکەی دەکاتە دوو هێندە بۆ یاریزانێکی ئینتەر

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڕیاریداوە ئۆفەرێکی نوێ بۆ ئینتەرمیلان بنێرێت بەمەبەستی بەدەستهێنانی سیزار کاسادێی.

سیزار لاوێکی بەهرەمەندە و وەرزی رابردوو لە ٢٩ یاریدا ١٣ گۆڵی بۆ تیمی دووهەمی ئینتەر تۆمارکرد بەڵام هێشتا هیچ یارییەکی بۆ تیمی یەکەم ئەنجامداوە.

بەگوێرەی دەیلی مەیل، چێڵسی شەش ملیۆن پاوەندی پێشکەشکردبوو بەڵام هەرزوو رەتکرایەوە و ئێستا سەرقاڵی گرێبەستی نوێن بە بڕی ١٢ ملیۆن پاوەند کە دەگاتە ١٤.٤ ملیۆن یۆرۆ.

ئینتەر داوای ٢٠ ملیۆن دەکات بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە پێشبینی دەکرێت هەردوولا لەسەر نرخێک لەو نێوەندە رێکبکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button