ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

نیمچە فەرمی: کوڕەکەی سیمیۆنی بۆ ناپۆلی

یاریگا-جیۆڤانی سیمیۆنی کوڕی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ناودار، بەخواستن روودەکاتە ناپۆلی.

جیۆڤانی وەرزی رابردوو لەگەڵ هێڵاس ڤێرۆنا ئاستێکی بەرزی نیشاندا، ئەمڕۆش جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناودار رایگەیاند، هەردوو یانە رێککەوتن بۆ ئەوەی هێرشبەرە ٢٧ ساڵەکە بە خواستن بۆ وەرزێک رووبکاتە ناپۆلی.

ناپۆلی ٣.٥ ملیۆن یۆرۆ دەداتە ڤیرۆنا بۆ ئەو وەرزە، دەشتوانێت پاش ئەوە گواستنەوەکە بکاتە هەمیشەیی بەرامبەر بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ. لە باری سەرکەوتنی ناپۆلی بۆ خولی پاڵەوانەکانیش ئەوا راستەوخۆ ئەو بەندە کارا دەبێت.

یەکەم یاری وەرزی نوێی ناپۆلی و ڤیرۆنا بەرامبەر بە یەکتر دەبێت لە رۆژی دووشەممە بەڵام پێناچێت جیۆڤانی بۆ ئەو یاریە ئامادە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button