ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان سیتی نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارێک

یانەی مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئەندەرلەخت بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ گۆمێز.

ئاژانسی هەواڵی بی بی سی رایگەیاند، مان سیتی و ئەندەرلەخت لەسەر  ١٣ ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ گۆمێزی بەرگریکاری یانەکە و هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار ٢١ ساڵ.

سەرچاوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە رەنگە ئەو یاریزانە بە خواستن بدرێت بە یانەی جیرۆنا بۆ وەرزێک تاوەکو زیاتر گەشە بکات. ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی جیرۆنا بەشێکە لە گروپی سیتی و خاوەندارێتی هەردوو یانە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button