ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
ناپۆلی و پاریس بیر لە ئاڵوگۆڕی دوو یاریزان دەکەنەوە
یاریگا-یانەی ناپۆلی دەیەوێت سوود لە خواستەکانی پاریس سان جێرمان وەربگرێت بۆ گواستنەوەی فابیان رویز و لە بەرامبەردا کەیلۆر ناڤاس بەدەست بهێنێت.
بە ئەگەرێکی زۆرەوە رویز هاوینی ئەمساڵ ناپۆلی جێدەهێڵێت و یانەی دڵخوازی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکەش پاریس سان جێرمانە، بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ناپۆلی بۆ رویز داوای ٣٠ ملیۆن یۆرۆی کردووە، پاریسیش تا ئێستا ٢٠ ملیۆنی جێگیر و پێنج ملیۆنی گۆڕاوی پێشکەشکردووە بەڵام دەکرێت ئەو جیاوازییە بەوە چارەسەر ببێت، کەیلۆر ناڤاس ببێتە بەشێک لە رێککەوتنەکە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئیتاڵیەکە، ناپۆلی دڵخۆش نیە لەگەڵ ئەلێکس مێریتی گۆڵپارێز و ناڤاس جێگرەوەیەکی گرنگ دەبێت بۆ ئەو گۆڵپارێزە.