ئیسپانیا

ئەمشەو بەنزیمە و ڤینیسیوس خەڵات دەکرێن

Yariga App

یاریگا-وابڕیارە ئەمڕۆ بەر لە یاری جامی سوپەری ئەورووپا هەریەک لە کەریم بەنزیمە و ڤینیسیوس جونیۆر خەڵاتەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو وەربگرن.

بەنزیمە خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی پاڵەوانەکانی پێدەدرێت و ڤینیسیوسیش خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو بۆ وەرزی رابردووی خولی پاڵەوانەکان پاش ئەوەی سەرکردایەتی ریاڵ مەدریدیان کرد بۆ ١٤هەمین ناسناوی خولەکە.

دابەشکردنی خەڵاتەکان بە چەند خولەکێک دەبێت بەر لە دەستپێکی یاری جامی سوپەری ئەورووپا لە نێوان مەدرید و ئینتراخت فرانکفورت و براوەیان دەبێتە خاوەنی خەڵات و ناسناوێکی دیکە پاش بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆلیگ لە وەرزی رابردوودا لەلایەن ئەو دوو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button