ئه‌وروپائینگلتەرا

بەیاننامەی فەرمی لیڤەرپول سەبارەت بە پێكانەكەی تیاگۆ

یاریگا-

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەكەی بڵاوكردەوە.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر فولهام لە دەستپێكی كردنەوەی یاریەكانی پریمەرلیگدا كە بە یەكسان بوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات تیاگۆ تووشی پێكان هات.

لیڤەرپول لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا رایگەیاندووە، یاریزانە ئیسپانییەکە لە گێمی دووەمدا یارییەکەی بەجێهێشتووە، بەهۆی ئەوەی تووشی پێکان بووە، دوای ئەوەش چەندین پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنی پێكانەكەی.

پرسیار لە یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر کرا دەربارەی تیاگۆ ئەلکانتارا و چۆن پێکانەکەی کاریگەری لەسەر بژاردەکانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکە دەبێت، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەیا بەرامبەر فولهام.

کلۆپ وتی: من دەزانم ئێستا چی ڕوودەدات و ڕوونە، پێشتر وتم پێویستمان بە یاریزانی هێڵی ناوەڕاست نییە، چونکە زۆر شتمان هەیە، هەروەها پێشتر یاریزانی پێویستمان هەبوو.

بەڵام ئێستا کێشەکە ئەوەیە کە ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەکەین و ئێمە بەرپرسیار نین لێی، چونکە دەکرێت شتی لەو جۆرە ڕووبدات بۆیە دەكرێت پێوویستمان بە یاریزانێكی هێڵی ناوەند هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button